شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هاتنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.

له‌وباره‌یه‌ و له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تی ڤی، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئاماده‌كاری بۆ هاتنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و رایگه‌یاند: بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.