هاووڵاتیيانی سلێمانی پابه‌ندی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نه‌بوون

پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌ كاتژمێر هه‌شتی شه‌وی رابردوو تا شه‌شی به‌یانی چووه‌ واری جێبه‌جێ كردن، هاووڵاتیانی شاری سلێمانی پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوون.

شه‌وی رابردوو قەدەغەی هاتووچۆی نیمچەیی لە كاتژمێر 8:00ـی شەو تاوەکو 6:00ـی بەیانییە لە هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، به‌ڵام هاووڵاتیانی شاری سلێمانی پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوون و رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنایا پێشێل كرد.  

بەپێى بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەریمى کوردستان لەکاتژمێر هەشتى شەو بۆ کاتژمێر شەشى بەیانى قەدەغەى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان جێبەجی دەکرێت و بڕیارەکەش لە رێکەوتى (8/4/2021) تاکو (12/4/2021) جێبەجێ دەکرێت.