هونه‌رمه‌ندی ناسراو ئه‌ساڵه‌ به‌ دزییه‌وه‌ هاوسه‌رگیری سێیه‌می كردووه‌

له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی،ده‌نگۆی هاوسه‌رگیری گۆرانیبێژی سوری "ئه‌ساله‌ نه‌سری"  به‌ نهێنی  له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی میسری ، كه‌ به‌ 3 ساڵ له‌ ئه‌ساڵه‌ بچوكتره‌ بڵاوبۆته‌وه‌.

ئه‌ساڵه‌ نه‌سری ئه‌مه‌ سێیه‌م هاوسه‌رگیرییه‌تی، له‌ هاوسه‌ری یه‌كه‌می كه‌ "ئه‌یمن زه‌هه‌بی" بوو كوڕ و كچێكی هه‌یه‌، له‌ هاوسه‌ری دووه‌میشی كه‌ ده‌رهێنه‌ر "تارق عه‌ریان" بوو دوانه‌یه‌كی كوڕی هه‌یه‌ به‌ ناوه‌كانی "ئاده‌م و عه‌لی".

ئه‌م هاوسه‌ره‌ نوێیه‌ی ئه‌ساڵه‌ ناوی " ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جید "ه‌ و په‌رله‌مانتاری  حزبی "داهاتووی نیشتیمان" نه‌، كه‌ حزبی زۆرینه‌ی میسره‌،  ئه‌ساڵه‌ش ده‌بێته‌ دووه‌مین  ژنی.

شایانی باسه‌ خانمه‌ ئه‌ساڵه‌ نه‌سری تائێستا ، ره‌تی كردۆته‌وه‌ هیچ لێداوانێك،له‌سه‌ر هاوسه‌رگیره‌ییه‌كه‌ی بدات.

ئا- كامران

ژێده‌ر- لیالینا