یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌شت ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی ئێرانی خسته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌

یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌شت ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی و سێ ده‌زگای ئێرانی خسته‌ ژێر لیستی ڕه‌شه‌وه‌.

یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر بێ ده‌نگكردنی خۆپیشانده‌رانی ساڵی 2019، هه‌شت ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی و سێ ده‌زگای كۆماری ئیسلامی ئێرانی خسته‌ ژێر لیستی ڕه‌شه‌وه‌.

ئەمە یەکەمین جارە لە ساڵی 2013 ەوە کە یه‌كێتی ئەوروپا ( لایەنگری سەرەکی مەلاکان لە دژی کۆماری ئیسلامی لسەر مەله‌فی مافی مرۆڤ سزا  ده‌سه‌پێنێت.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ هەندێک لەو بەرپرسانەی کە یەکێتی ئەوروپا خستوونیه‌ته‌ لیستی سزاکانیان، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، غولەمڕەزا سلێمانی، سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج، حسین کەرەمی فەرماندەی یه‌كینه‌ تایبەتەکانی ناجا، حسین عەشتەری فەرماندەی هێزەکانی پۆلیس، حەسەن شەڤارپور فەرماندەی سوپای پاسدارانی خووزستان و لەیلا ڤاسێغی پارێزگاری شاری قودس.

به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا به‌های تمه‌نی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی، له‌ ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر خراپیی دۆخی ئابووری ده‌ستی پێكرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران بوونه‌ قوربانی.