به‌ ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند ماهیر زین كلیپێكی به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه‌

هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ ماهیر زین، كلیپێكی نوێی به‌ ناوی " رمه‌زان جانا " به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه‌.
ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاوازدانه‌ران ، ئه‌نوه‌ر حوسام و حسێن ته‌نتاوی دانراوه‌ له‌ تێكستی هه‌ریه‌ك له‌ئه‌نوه‌ر حوسام و محه‌مه‌د شه‌ریف ، كاری دابه‌شكردنی موزیك له‌لایه‌ن مه‌حمود عه‌مار ه‌وه‌ بۆ كراوه‌. 
ئه‌م گۆرانییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌لبوومێكی نوێیه‌كه‌یه‌ كه‌ 6 گۆرانی له‌ خۆ ده‌گرێت، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ رۆژه‌ی كه ‌گۆرانییه‌كه‌ ‌ بڵاوبۆته‌وه‌، نزیكه‌ی 3 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌.  
ئا- كامران
ژێده‌ر- المصری الیوم