گه‌وره‌ترین كه‌روێشكی جیهان دزرا

له‌ وڵاتی به‌ریتانیا پۆلیس راگه‌یاند:گه‌ورترین كه‌روێشك له‌ جیهان دا له‌ ماڵی خاوه‌نه‌كه‌ی دزراوه‌. 

درێژی كه‌روێشكه‌كه‌ 129 سم كێشی 22 كیلۆ گرامه‌ ، ناوی داریوسه‌،خاوه‌نه‌كه‌ی نمایشكارێكی خانه‌نشینه‌ وه‌كو پاداشت ، بڕی 1000 جونه‌ی  ئیسترلینی ده‌به‌خشێته‌،هه‌ركه‌سێك  كه‌روێشكه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

ئه‌م كه‌روێشكه‌ له‌ ساڵی 2010 به‌ هۆی درێژییه‌كه‌ی ناوی چووه‌ ناوفه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان.

پۆلیسی به‌ریتانیا داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات ،هه‌ركه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر كه‌روێشكه‌كه‌ هه‌یه‌ ،هاوكاربن بۆ دۆزینه‌وه‌ی .

ئا- كامران

ژێده‌ر-  الحره‌