رامز بۆ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵیش پرۆگرامێكی ترسناكی ده‌بێت

ساڵانه‌ هونه‌رمه‌ندی میسڕی ، رامز جه‌لال له‌ مانگی ره‌مه‌زان دا، پرۆگرامێكی ترسناكی ده‌بێت، كاتێ میوانداری هونه‌رمه‌ندان وكه‌سایه‌تییه‌ ناسروه‌كان ده‌كات،

له‌میانی پرۆگرامه‌كه‌ی كه ‌له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌ عه‌ره‌بییه‌كان په‌خش ده‌كرێت، میوانه‌كانی تووشی هه‌ڵوێستێكی ناخۆش وترسناك ده‌كات.

بۆ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 2021 پرۆگرامی نوێی رامز ناونیشانی «رامز عقله تار»ه‌و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی به‌شدار ده‌بن.

شایانی باسه‌ له‌ پرۆگرامه‌كه‌ی رامز، پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر خه‌رج ده‌كرێت و بینه‌رێكی  یه‌كجار زۆریشی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی دا هه‌یه‌، خودی رامزیش ساڵانه‌ به‌هۆی پرۆگرامه‌كه‌یه‌وه‌ تووشی كێشه‌ و گرفت ده‌بێت ، به‌جۆرێك  كێشه‌كان ده‌گاته‌ دادگا.

ئا- كامران

ژێده‌ر - مصراوی