ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی F35 و سیسته‌مه‌ی به‌رگری ئاسمانی به‌ ئیمارات ده‌فرۆشێت

حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌به‌های بیست و سێ میلیار دۆلار، ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ی ئێف سی وپێنج و سیسته‌مه‌ی به‌رگری ئاسمانی به‌ ئیمارات ده‌فرۆشێت.

شه‌وی رابردوو سێزده‌ی نیسان حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: پابه‌ندی ئه‌و گرێبه‌سته‌ ده‌بێت كه‌ له‌ سه‌رده‌می دۆنالد تره‌مپ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیمارات واژۆ كرابوو و به‌ پێ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ به‌های بیست وسێ میلیار دۆلار فرۆكه‌ی ئێف سی و پێنج و سیسته‌می به‌رگری به‌ ئیمارات ده‌فرۆشێت.

نید پرایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی زه‌ هێلی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی رێككه‌وتنی‌ فرۆشتنی فرۆكه‌ی ئێف سی و پێنج و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌رگرییه‌كانی ده‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵ ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی واژۆی كردووه‌ .

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مه‌ریكا ساڵی رابردوو و دوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل رایگه‌یاند: واشنتۆن به‌به‌های بیست و سێ میلیار دۆلار گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیمارات واژۆ كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌، ئه‌مه‌ریكا په‌نجا فرۆكه‌ی جۆری ئێف سی و پێنج و ئێف سی وپێنج لایتینگ دوو ، و ژماره‌یه‌ك سیسته‌مه‌ی به‌رگری به‌ وڵاتی ئیمارات ده‌فرۆشێت.

گوته‌بێژه‌ی وه‌زراه‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ راده‌ستكردنی ئه‌و فرۆكانه به‌ ئیمارات‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای ساڵی دووهه‌زار و بیست و پێنج و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه‌ پێشبینی دیالۆگی بەردەوام و بەهێز لەگەڵ ئیمارات ده‌كه‌ین بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی گواستنەوەی بەرگری تاكوو ئامانجە ستراتیژییە هاوبەشەکانمان به‌دی بێنێت.