عەممار حەکیم: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر تاوانێکی قێزەونە لە مانگێکی پیرۆزدا

سەرۆکی هاوپەیمانیی عێراقییوون، بەئامانجکردنی فڕۆکەخانەی هەولێری بە "تاوانێکی مەترسیدار" لە مانگێکی پیرۆزدا ناساند.

عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی عێراقییوون لە تویتێکدا نووسیویەتی "بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی پێشێلکارییە ئەمنییەکەمان کرد، کە فڕۆکەخانەی هەولێری لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج. 

ئەم جۆرە کردەوە دڕندانەیە و بە هەموو شێوەیەک سەرکۆنەی دەکەین، هاوکات ئەم کردەوەیە دووبارە دەیسەلمێنێت ئەجێندای تێکدەر و ئاژاوەگێڕ هەن، ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەکەنە ئامانج".