ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ خوێندنی باڵا به ‌پله‌ی به‌رز له ‌هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ته‌واو ده‌كات

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له ‌هه‌ولێر پیرۆزبایی لەم ‌ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌ ده‌كات

موقه‌ده‌م حوسێن مه‌هدی خورشید ئه‌فسه‌رێكی  پێشمه‌رگه‌ له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان خوێندنی باڵا له‌هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌مۆنه‌ره‌ له‌ویلایه‌تی كالیفۆنیا به‌پله‌ی به‌رز ته‌واو ده‌كات و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاش له‌هه‌ولێر پیرۆزبایی له‌ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كه‌ ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێری پایته‌خت:
پیرۆزبایی لە موقەدەم مەهدی خورشید دەکەین کە وەک یەکەم ئەفسەری پێشمەرگە لە سکوڵی خوێندنی باڵای هێزی دەریایی ئەمریکا لە مۆنەرەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا خوێندن بە پلەیەکی بەرز تەواودەکات. خوێندن لەم ناوەندە سەربازیە باڵایە گرنگە بۆ دڵنیاییدان لەوەی کە پێشمەرگە و هێزە سەربازی و ئەمنیەکانی تر دەبنە خاوەنی ئەزمونی پێویست بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریە سەربازیەکانی سەردەم. پیرۆزبایی لە موقەدەم مەهدی دەکەین کە بە شانازییەوە نوێنەرایەتی پێشمەرگە و هەرێمی کورستان دەکات.