تەقینەوەیەك لەسلێمانی روویدا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا

لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک لەنێو کارگەیەکی ئاسندا ڕوویدا و برینداربوون  و گیان له‌ده‌ستدان هه‌یه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند ‌: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 15 ى 4 ى 2021 ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارگه‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاسنی ماس له‌ تانجه‌ڕۆی روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و چواری دیكه‌ش برینداربوون.

ده‌شڵێت‌: تیمی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌‌كه‌ كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.