سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: هه‌ولێر وه‌ك قه‌ڵا قایم و وه‌ك ووره‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌هێز و خۆراگره‌

 

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستیانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مشه‌و كرانه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر.

دكتۆر رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ تۆری كومه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی له‌سه‌ر هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ نووسیوویه‌تی: هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر هه‌وڵێكی ترسنۆكانه‌ی نه‌زۆكه‌.

دكتۆر رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: هه‌ولێر وه‌ك قه‌ڵا قایم و وه‌ك ووره‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌هێز و خۆراگره‌.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان نووسیوویه‌تی: شاری قه‌ڵا و مناره‌ هه‌ولێره‌ دیاره‌ ئێره‌ شاخی به‌رز و به‌فرینه‌ ده‌شت و چیمه‌ن و زه‌نوێره‌.

 

r