تەندروستی عێراق ئامارێكی نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە راگەیەنراوێكدا، گیان لەدەستدانی 30 كەسی بە كۆرۆنا راگەیاند.

ئه‌مرۆ هه‌ینی 2021-4-16 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند:  7561 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ده‌ڵێت هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا 6515 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ له‌ دوێنێوه‌ 30 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.