كه‌لار.. دیوار بەسەر منداڵێکدا دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات

گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند:  نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە تەرمی منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو.

ڕاشیگه‌یاند: بەوتەی باوکی منداڵەکە لەماڵی خۆیان دیوار بەسەرمنداڵەکەیدا کەوتوە بە ناوی (بارین اکبر حسین ) لەدایکبووی 2016 و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە .

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان 2021\4\16