نه‌وزاد هادی: لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ده‌بێت كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم كۆتایی پێ بێت

راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ریگه‌یاند: جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور هۆكار بووه‌ بۆ چاره‌سه‌رنه‌‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
 
نه‌وزاد هادی، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی كاتژمێر بیستی كوردستان تی ڤی، كه‌ هه‌ڤاڵ نه‌ورۆز، به‌رنامه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات، رایگه‌یاند: به‌غدا به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ نابینێ و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی ناسه‌قامگیری بۆ عێراق.

نه‌وزاد هادی گوتیشی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ده‌بێت كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێ بێت.

ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌ندامی شاندی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ‌ به‌غدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور هۆكار بووه‌ بۆ چاره‌سه‌رنه‌‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

بۆ بینینی ده‌قی دیمانه‌ی راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كلیك بكه‌:


https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/1933001536859683/