له‌پریمه‌رلیگ ئێڤه‌رتۆن و تۆتنهام یه‌كسانبوون


 
له‌ ده‌ستپێكی گه‌ری سی ودووه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له‌ یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن و تۆتنهام به‌ دوو گۆل بۆ هه‌ر لایه‌كیان یه‌كسان بوون .
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای گۆدیسۆن پارك به‌رێوه‌ چوو ، هه‌ردوو تیپ به‌سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به‌یاریه‌كه‌ كرد ، له‌ خوله‌كی بیست و حه‌وت هاری كین ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌ سوودی میوانه‌كان كرده‌وه‌و گۆلی یه‌كه‌می بۆ تۆتنهام تۆمار كرد ، دوای چوار خوله‌ك ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئێڤه‌رتۆن هه‌ژمار كردو یاریزانی ئایسله‌ندی گێلڤی سیگۆردسۆن به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كردو ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه‌ .
 له‌ سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م گوشاره‌كانی خاوه‌ن یاریگا زیاترو به‌هێزتر بوو تا له‌ خوله‌كی شه‌ستو دوو سیگۆردسۆن گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كردو ئێڤه‌رتۆنی له‌یاریه‌كه‌دا پێشخست ، به‌لام جارێكی تر هاری كین گه‌رایه‌وه‌و گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد كه‌ ئه‌مه‌ش گۆلی بیست و یه‌كه‌مینی یاریزانه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ تۆماری بكات و له‌پله‌ی یه‌كه‌می گۆلكارانی پرێمه‌ر لیگ دێت ، یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و یانه‌ی تۆتنهام تووشی هه‌شته‌مین یه‌كسان بوون بوو له‌م وه‌رزه‌و كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجا خال به‌رزبۆوه‌ ، یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنیش حه‌وته‌م یاریه‌ له‌م وه‌رزه‌ یه‌كسان ده‌بێ و خاوه‌نی چلو نۆ خاله‌و له‌ پله‌ی هه‌شته‌م دێت .