لەسەر رووداوەکەی دوێنێ چوارقوڕنە 6 کەس خۆیان رادەستی پۆلیس کرد

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، شه‌ش كه‌س له‌سه‌ر كوشتنی پۆلیسێك له‌ ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌، خۆیان راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێی ناحیەی چوارقوڕنە کە هاووڵاتیەک درایەبەر دەستڕێژی گولـلـە،  شه‌ش کەس خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کرد، سەرجەمیان بە ماددەی 406 سەرجەمیان ڕاگیرکران.

دوێنێ هه‌ینی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:  تەرمی کەسێک بەناوی (ێ،م،ب) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ ڕەگەزی نێر پیشەی پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین/ بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ژاراوە، دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە/ کۆڵێن سیتی گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەیە.