نیوكاسڵ یونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر وێست هام یونایتد تۆماركرد


له‌ میانی گه‌ری سی ودووه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی نیوكاسل یونایتد میوانداری یانه‌ی وێست هام یونایتدی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل .
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای سانت جێمس پارك به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن یاریگا باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان دوو گۆل تۆمار بكه‌ن ، له‌ خوله‌كی سی وشه‌ش عیسا دیوب یاریزانی وێست هام به‌هه‌له‌ گۆلێك له‌سه‌ر خۆیان تۆمار ده‌كات و نیوكاسل پێشده‌خات .
له‌ خوله‌كی چل و یه‌كیش جۆلینتۆن گۆلی دوه‌می میوانداره‌كانی تۆمار كردو گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله‌ له‌سوودی نیوكاسل یونایتد كۆتایی هات .
 له‌ گێمی دووه‌م میوانه‌كان له‌هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بوون له‌ خوله‌كی حه‌فتاوسێ عیسا دیوب گۆلی یه‌كه‌می بۆ وێست هام تۆمار كردو جیاوازیه‌كه‌ی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه‌ ، حه‌وت خوله‌ك دواتر جیسی لینگارد به‌ لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ میوانه‌كان یه‌كسان كرده‌وه‌ .
 له‌ خوله‌كی هه‌شتاو دوو جۆزیف ویلۆك گۆلی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ نیوكاسل تۆمار كردو یانه‌كه‌ش نۆیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی پازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی بۆ سی و پێنج خال به‌رزكرده‌وه‌ یانه‌ی وێست هام یونایتدیش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی په‌نجاو پێنج خاله‌و له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت.