بەڤیدیۆ.. بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك هه‌رێمی بوشه‌هری ئێرانی هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5،9 هه‌رێمی بوشه‌هری ئێرانی هه‌ژاندووه‌و دانیشتووانانی وڵاتی كوه‌یتیش هه‌ستیان به‌ روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا كردووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5،9 له‌هه‌رێمی بوشه‌هر له‌ باشووری ئێران روویدا كه‌ وێستگه‌ی ووزه‌ی ناوه‌كی له‌خۆ ده‌گرێت.

به‌گوێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌و ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه‌.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ری سكای نیوزی عه‌ره‌بی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دانیشتووانی كوه‌یت ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ هه‌ستیان به‌ روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ئێران روویداوه‌ .