هونه‌رمه‌ند پیكی بلاینده‌رز له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵی كۆچی دوایكرد

به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه

ئه‌كته‌ری به‌ریتانی دامیان لویس رایگه‌یاند :هاوسه‌ره‌كه‌ی، هێلین ماك كڕۆی (پیكی بلاینده‌رز)  له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كۆچی دوای كرد.

ماك كڕۆی  له‌سه‌ره‌تادا به‌ رۆڵی كه‌ساییته‌كانی به‌هێز له‌ سینه‌ما و شانۆ  ده‌ستیپێكرد،له‌ پێنج وه‌رزی درامای بلاینده‌رز رۆڵی پوره‌ پالی بینیوه‌ كه‌به‌رهه‌می ده‌سته‌ی رادیۆی به‌ریتانی (بی بی سی) بوو،هه‌روه‌ها به‌ به‌شداری كردنی له‌ سێ فیلمی هاری پوته‌ر ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد، ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ دیمین لویس هونه‌رمه‌ندی ئینگلیزی كه‌ له‌ زنجیره‌ی هۆم له‌ند ناوباگی ده‌ركردبوو هاوسه‌رگیری كرد و خاوه‌نی دوو منداڵن.

ئا- كامران