ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌



ئیدارەی گەرمیان له‌سەر هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو سه‌ر شارۆچکەی کفری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌ و  رایده‌گه‌ێنێت: لە ناوچەی قوریچای نزیک کفریەوە دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی ناو قەزای کفری کرا و بەر دو گەڕەکی شارەکە کەوت.

لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی گەرمیان هاتووه‌: کاتژمێر 7:21 ى ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه‌18 ى 4 ى 2021،  لە ناوچەی قوریچای نزیک کفریەوە دوو کاتیۆشا ئاراستەی ناو قەزای کفری کرا و بەر دوو گەڕەکی شارەکە کەوت، خۆشبەختانە جگە لەوەی ھاوڵاتیەک بە سووکی بریندار بوو، ھیچ زیانێکی دیکەی نەبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە:باری ئەمنی کفری ئاساییە و ھێزەکانی پێشمەرگە لە شوێنێ خۆیان و لەدەوروبەری کفری جێگیرکراون و ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیانیش بۆ پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە لە کفریە، دەزگا ئەمنیەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی کردەوە تیرۆریستیەکە دەستپێکردوە. 
 
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئیدارەی گەرمیان هاتووه‌:  بەم کردەوە ترسنۆکانە، تیرۆریستان ناتوانن ئارامی و ئاسایشی کفری تێکبدەن و پشێوی دروست بکەن.

 

 

شوان عه‌زیز