سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوخەمی بۆ گەلی میسر دەردەبڕێت


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خەمناکیی خۆی بەهۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس لە رووداوێکی هاتووچۆ، دەگەیەنێتە گەل و سەرکردایەتی میسر.

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان  لەتویتێکدا  كه‌له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌توێته‌ر بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: زۆر دڵتەنگبووم بە بیستنی هەواڵی لە رێڕەو دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە میسر. هاوخەمی خۆم بۆ خێزانی قوربانیان و سەرکردایەتی و گەلی میسر دەردەبڕم.

 ئاماژەی بەوەشکردووە: لەم کاتە ساختە هاوسۆزین لەگەڵتان.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ لە میسر، بەهۆی لەرێدەرچوونی شەمەندەفەرێک، 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 97ی دیکەش برینداربوون.