وەزارەتی كارەبا 4 پڕۆژه‌ی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سێ پڕۆژەی وزەی خۆر و پڕۆژەیەكی دامەزراندنی وێستگەی مۆبایلی كارەباى ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19 ى 4 ى 2021، وه‌زاره‌تى كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و  رایده‌گه‌ێنێت: وەزارەتی كارەبا لە ڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە پڕۆژەیەكی دامەزراندنی وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبای پردی حافز لە قەزای چۆمان و ئەنجامدانی سێ پڕۆژەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر بە توانای 25 مێگاوات كارەبا بۆ هەر یەك لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانى و دهۆك ڕاگەیاند.