نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 19 ى 4 ى 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 60 سەنت فرۆشرا، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە 62 دۆلار و95 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.


ساڵی رابردوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام لەگەڵ دروستکردنی پێکوتەی کۆرۆنا لەلایەن کۆمپانیاکان و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک و وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت نرخەکەی رووی لە بەرزبوونەوەیە.


شوان عه‌زیز