گرووپه‌ جیهادییه‌كان له‌ سه‌رێ كانی شه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن

شه‌ڕێكی قۆرس روویداوه‌ و كۆژراو و برینداریش هه‌ن


به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ شاری سه‌رێ كانی له‌ رۆژئاوای كوردستان كه‌ له‌ لایه‌ن توركیا و گرووپه‌ جیهاندییه‌كانی سه‌ربه‌ توركیاوه‌ داگیركراوه‌، شه‌ڕێكی قۆرس له‌ نێوان گرووپه‌ جیهادییه‌كاندا ده‌ستی پێكردووه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و شه‌ڕه‌ كه‌ له‌سه‌ر رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی مڵك و ماڵی كوردان له‌ سه‌رێ كانی روویداو هێشتا به‌رده‌وامه‌.
له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا هه‌ر دوو گرووپی سولتان موراد و شوكر ئه‌لشام، چه‌كی قۆرس و تۆپخانه‌یان له‌ دژی یه‌كتر به‌كار هێناوه‌. چه‌ند گولله‌ تۆپێكیش له‌ نێو خاكی توركیادا كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.
باس له‌ هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كۆژراو و بریندار له‌ هه‌ر دوولا ده‌كرێت.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ هه‌ر دوو شاری سه‌رێ كانی و گرێ سپیش وه‌كو عه‌فرین له‌ لایه‌ن توركیاو گرووپه‌ جیهاندییه‌كانی توركیاوه‌ داگیركراون و ده‌ست به‌ پڕۆسه‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیایان كراوه‌.
ئه‌رده‌لان گۆران