هانده‌رانی لیڤه‌رپول بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپایان ڕه‌تكرده‌وه


هانده‌رانی یانه‌ی لیڤه‌رپول، بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپایان ڕه‌تكرده‌وه، به‌شێكی هانده‌رانی یانه‌كه‌ دروشمیان له‌ ده‌روازه‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ یاریگای ئانفیڵدو باره‌گای سه‌ره‌كی لیڤه‌رپول هه‌ڵواسیبوو، له‌ دروشمه‌كانیش نووسرابوو، ئێمه‌ی هانده‌رانی لیڤه‌رپول دژی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپاین.
 هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی هانده‌رانی لیڤه‌رپول ناڕه‌زایی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی یانه‌كه‌یان له‌م خوله‌ نوێیه‌ ده‌ربڕی.
 لای خۆشیه‌وه‌ یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری لیڤه‌رپول ڕایگه‌یاند كه‌ پێشتریش دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌م خوله‌ ده‌ربڕیووه.
 گوتیشی، ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌و یاریزانان نیه‌و به‌رپرسانی یانه‌كه‌مان بڕیاریان له‌سه‌ر داوه، بۆیه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین بزانین له‌ ڕۆژانی داهاتوو ئه‌م پرسه‌ چی به‌سه‌ر دێت، كلۆپ ئاشكراشی كرد كه‌ زۆبه‌ی هانده‌ران ناڕازین له‌ دروستكردنی خولێكی له‌م شێوه‌یه، هیواشی خواست ئه‌مه‌ نه‌بێته‌ خۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان هانده‌ران و یانه‌كان .