كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داواكارییه‌ك له‌ هاووڵاتییان ده‌كات

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داوا ده‌كات ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ ساڵانی 2017 و 2018 و 2019 به‌شێوه‌ی بایۆمه‌تری خۆیان تۆماركردووه‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان. 

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راشیگه‌یاندووه ‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كارته‌كانی ده‌نگدان له‌ بنكه‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری ماون و تاكو ئێستا خاوه‌نه‌كانیان سه‌ردانی بنكه‌كانیان نه‌كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌خۆیانیان، بۆیه ‌داواده‌كات ئه‌و هاووڵاتییانه ‌بچنه‌ بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران و له‌ كاتی سه‌ردانیكردنییاندا پێویسته ‌ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه ‌پێشكه‌شبكه‌ن: (كارتی ده‌نگدانی كۆن، كارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامه‌ی باری كه‌سی و ره‌گه‌زنامه‌و كارتی زانیاری). 

هه‌روه‌ها روونیشی كردۆته‌وه‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمی بنكه‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران له ‌كاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌یانی تاوه‌كو 3ـی دوای نیوه‌ڕۆیه‌.