له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆنی عه‌شائیریدا 75 مانگا له‌دیاله‌ كوژران و برینداربوون

چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆنی عه‌شائیری كه‌ ساڵی پار روویداوه‌، 50 مانگا ده‌كوژن و 25ی دیكه‌ش بریندار ده‌كه‌ن.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌گوندی سه‌راجق-ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌لام له‌ باكووری دیاله‌،  چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان له‌كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی مانگا كردو له‌ئاكامدا 50مانگا كوژران و 25ی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌سێكی نزیك له‌رووداوه‌كه‌ گوتی: ساڵی پار باوك و كوڕێك له‌و گونده‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مانگاكانیان چووبووه‌ نێو كێڵگه‌یه‌كی به‌رامبه‌ریان، كوژران.ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی عه‌شائیری لێكه‌وته‌وه‌ تا ئێستا كۆتایی نه‌هاتووه‌، رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش درێژكراوه‌ی رووداوه‌كه‌ی ساڵی پاره‌.