هونه‌رمه‌ندێك له‌ په‌خشی راسته‌وخۆدا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاق درا

ئه‌كته‌ری سینه‌ما و شانۆ ، هونه‌رمه‌ندی میسری ، هاله‌ سدقی ئێستا بۆته‌ بابه‌تێكی گه‌رمی میدیا یه‌كان و سۆشیال میدیا ، كاتێ له‌ په‌خشی راسته‌وخۆدا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاق درا.

سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند هاله‌ سدقی،له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی  باس له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی  ده‌كات ، به‌وه‌ی كه‌خیانه‌تی لێكردووه‌، وه‌ك كاردانه‌وه‌یك ، هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌ په‌خشی راسته‌وخۆدا كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ قسه‌ده‌كات ته‌ڵاقی ده‌دات.

شایانی باسه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی هاله‌ سدقی ، ناوی (سامح سامی)یه‌ پیشه‌ی پارێزه‌ره‌،له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ رایگه‌یاند" پارێزه‌ره‌كه‌م راده‌سپێرم كه‌ مامه‌ڵه‌ی جیابوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ تۆ(هاله‌ سدقی) ئه‌نجام بدات".

هونه‌رمه‌ند هاله‌ سدقی یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌، به‌شداری ده‌یان فيلم و ده‌یان شانۆگه‌ری و درامای كردووه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌سه‌ر ئاستی میسری و عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر- روسیا الیوم + المستقبل