بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،4 پله‌ له‌سه‌ر پێوه‌ری رێخته‌ر كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی داتچا سه‌ربه‌ پارێزگای موغڵا له‌سه‌ر ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژاند.

سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) له‌ ماڵپه‌ڕی خۆی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 08:09ی ئه‌مڕۆ له‌ قوڵایی 7،17 كیلۆمه‌تر روویداوه‌.

چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش 33،29 كیلۆمه‌تر له‌ دووری شارۆچكه‌ی داتچا بووه‌.