لە عێراق ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 8696 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/4/21 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند:  هەشت هەزار و 696 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق راشیگه‌یاند له‌ دوێنێیه‌وه‌ (38) تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ژمارەی چاكبووان بەراورد بە دوێنێ كەمبووەتەوە، (6382) تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ئامارێكی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان و چاكبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ هاتووه‌/  تووشبوو (1001854) چاکبوونەوە (877309) بە رێژەی  (87.6%). گیانلەدەستدان (15098) .