پۆلیسی هه‌ولێر: دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه ‌به‌چه‌كه‌وه‌ هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر ماڵێك


رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: 2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران كه‌هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵێك.

رائید هۆگر عه‌زیز رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 21 ى 4 ى 2021 ، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگاداركرانه‌وه‌ به‌بوونی كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ره‌كی راپه‌رین . 
ده‌شڵێـت دوای چوونی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ توانرا 2 تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی  (ا. هـ. م.) و (هـ. هـ. م.)، كه‌بەچەکەوە هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لەسەر کێشەی قەرزداری، ده‌ستگیر كران.

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێـت: له‌گه‌ڵ ده‌ستگیر كردنی 2 تۆمه‌تباره‌كه‌، ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر  چەکێک لە جۆری کلاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس).

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت: تۆمه‌تباران ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕاپەرین کراون بۆ وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی  له‌بەرامبەریان.

شوان عه‌زیز