Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 14:06

گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم: بڕی لێبڕینی مووچه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ هێشتا دیاری نه‌کراوه‌

کوردستان TV
100%


پاش کۆتایى هاتنى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، د. جوتیار عادل گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو پرۆژە یاساى بودجەى هەرێم ئامادە دەکرێت.
سەبارەت بە دابەشکردنى موچەی ئه‌م مانگه‌ش گوته‌بێژی حكوومه‌ت رایگەیاند، پابەندین بەوەى کە لە25 ى هەموو مانگێک موچە دابەش بکەین، تاکو ئێستاش هیچ بڕیارێک لەبارەى رێژەى لێبڕین نەدراوە.
سەبارەت بەکردنەوەى دەرگاى قوتابخانه‌كان و دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن،  رایگه‌یاند: لە ئایندەیەکى نزیکدا لیژنەى باڵاى بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و لەسەر بنەماى راپۆرتى وەزارەتى تەندروستى بڕیارى پێویست لەو باریەوە دەدرێت

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.