ئه‌ردۆغان گۆڕانكاری له‌ نێو كابینه‌كه‌یدا كرد

به‌ هۆی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئاكه‌په‌ له‌ په‌رله‌مان كه‌م بوویه‌وه‌

ئه‌و گۆڕانكارییه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ی نێو كابینه‌ی حكوومه‌تی توركیا كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو چاوه‌ڕوانی ده‌كرا، ئه‌نجامدرا.

به‌ گوێره‌ی میدیای توركیا سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گۆڕانكاری له‌ نێو كابینه‌دا كردووه‌ و به‌ هۆی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌یشه‌وه‌ ژماره‌ی كۆرسییه‌كانی ئاكه‌په‌ له‌ نێو په‌رله‌ماندا بۆ 288 كۆرسی كه‌م بووه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كاروباری خانه‌واده‌ بۆ دوو وه‌زاره‌ت دابه‌ش كراوه‌ و به‌مجۆره‌ ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له‌ كابینه‌ی نوێدا بووه‌ 17 وه‌زاره‌ت.

هه‌روه‌ها وه‌زیری بارزگانیش له‌كار لا دراوه‌ و كه‌سێكی نوێ له‌ شوێنه‌كه‌ی دانراوه‌. یه‌ك له‌و وه‌زیره‌ نوێیه‌كان په‌رله‌مانتاری ئیسته‌نبۆڵی ئاكه‌په‌یه‌ و دوو وه‌زیری دیكه‌یش له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هێنراون.

ئه‌رده‌لان گۆران