به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 64 دۆلار و 87 سه‌نته‌

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 64 دۆلار و 87سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته،‌ 65 دۆلار و 24 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 65 دۆلار و 32سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 23: 09وه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،68 دابه‌زیوه‌ و به‌ 64 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ 60 دۆلار و 96 سه‌نت فرۆشرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی بازرگانیی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا له‌ سه‌روو چاوه‌ڕوانیه‌كان كه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌ له‌ جیهاندا، كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت.