له‌پریمه‌رلیگدا تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ساوسهامپتۆن تۆماركرد

 لەخولی ئینگلتەراو لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی بیست ونۆیەمی خولەكەدا، یانەی تۆتنهام لە یەكەم یاری لە دوای دوورخستنەوەی خۆزێ‌ مۆرینیۆی ڕاهێنەرەكەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ساوسهامپتۆنی میوانی بردەوە.
 لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا، ساوسهامپتۆن بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان دانی ئینگز لە خولەكی سی به‌ لێدانی سه‌رو به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ لێدانی كۆرنه‌ر تۆماریكرد.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستدا، گاریس بەیلی وێڵزی گۆڵی بەرامبەری تۆتنهامی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تۆتنهام هەژماركردو لە جێبەجێ‌ كردنی لێدانەكەدا، هیونگ مین سۆن هێرشبەری كۆریای باشوو گۆڵی دووەم و بردنەوەی تیپی میوانداری لە دواساتەكانی یاری تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی تۆتنهام لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ پەنجاوسێ‌ خاڵ بەرزبووەوەو ساوسهامپتۆنیش دووەم یاری لەسەریەكی دۆڕاندو بە سیی و شەش خاڵ لە پلەی چواردەمی ڕیزبەند مایەوە .