له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ستۆن ڤێلا تۆماركرد


یانەی مانچستەرسیتی سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو لە هەفتەی سیی و دووەمی خولی ئینگلتەرا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ئەستۆن ڤێلای میوانداری بردەوە.
 لە یەكەم خولەكی یاریەكەدا، ناوەڕاستكاری سكۆتلەندی جۆن ماكجین گۆڵێكی بۆ ئەستۆن ڤێلا تۆماركردو میواندارەكانی هەر لە سەرەتاوە پێشخست، دواتر یاریزانانی مان سیتی ئەم دواكەوتنەیان بۆ سەركەوتن گۆڕی و لە خولەكی بیستودوودا، فیل فۆدێن گۆڵی بەرامبەری سیتیزێنزی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 پاشان ڕۆدریگۆ هێرناندێزی ئیسپانی گۆڵی دووەم و بردنەوەی تیپی میوانی لە خولەكی چل تۆماركرد، هەر لە یاریەكەدا ناوبژیوان بە كارتی سوور هەردوو یاریزان جۆن ستۆنزی لە یانەی مانچستەرسیتی و ماتی كاشی لە یانەی ئەستۆن ڤێلا كردە دەرەوەی یاریگا.
 بەم بردنەوەش مان سیتی پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان بەهێزتر كردو كۆی خاڵەكانی گەیاندە حەفتاوحەوت خاڵ و هەنگاوێكی دیكە لە مسۆگەركردنی نازناوی پرێمەرلیگ نزیك بووەوە، ئەستۆن ڤیلاش بە چلوچوار خاڵ لە پلەی یازدەمی ڕیزبەند دێت .