مه‌سرور بارزانی: پێویستە هەموومان به‌یه‌كه‌وه‌ کار بکەین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قەیرانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی له‌ باره‌ی ڕۆژی جیهانی زه‌وییه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ تویته‌كه‌دا سه‌رۆكى حكومه‌ت نووسیوییه‌تى: شانازی بە کاری خۆبەخشیی ڕۆژین و هاوڕێکانی دەکەم بۆ پاک ڕاگرتنی شارەکەیان.

هه‌روه‌ها نووسیوییه‌تی: پێویستە هەموومان به‌یه‌كه‌وه‌ کار بکەین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قەیرانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.

https://twitter.com/masrour_barzani