ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وه‌ڵامی ڕاپۆرتێكی هیومان ڕایتس ووەتچ ده‌داته‌وه‌

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە وەڵامی ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس ووەتچ:حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی ٢٢/٤/٢٠٢١ ڕۆژی ٢٢/٤/٢٠٢١، ڕێکخراوی هیومام ڕایتس ووەتچ لە بڵاوکراوەکیدا لە بارەی چەند پرسێک کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕەوای خستەڕوو.

لەم ڕووەوە، د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند کە دادگا سەربەخۆیە لە حکومەت و دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها، حکومەتی ھەرێم دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات. هاوکات، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن. ئەم ڕاگیراوانە لە بادینان تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانیان بە لایەنی بیانی بە بەرامبەر، ئەم زانیاریانە ڕاستەوخۆ ژیانی بەرپرسانی باڵای کورد و بیانی لە کوردستان دەخستە مەترسییەوە.` د. دیندار زێباری ڕایگەیاند کە، وەک تۆمەتبار، لەناو هۆڵی دادگا لە لایەن پارێزەرەکانی خۆیانەوە نوێنەرایەتیان کراوە. ئەوان چاوییان بە پارێزەرکانیان کەوتووە لەکاتی ڕاگرتنیاندا.

گرنگە بزاندرێ کە بڕیاری دادگا پەیوەندی بە کاری ڕۆژنامەوانی تۆمەتبارانەوە نەبووە. دادگاییکردنەکان لەلایەن نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ناحکومییەکان و پەرلەمانی کوردستان و میدیاکانەوە چاودێری دەکران.

زێباری ڕوونیکردەوە کە بڕیارەکانی دادگای تاوان قابیلی تانەلێدانن، و ئێستا دادوەری دادگای تاوان پەڕاوەکانی ڕەوانەی دادگای تەمییز کردووە بۆ تێهەڵچوونەوە. ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند کە، کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور (ICRC) و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دەستگەیشتنیان بە دەستبەسەرکراوەکان هەبووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی.

حکومەت لەگەڵ یونامی و نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کوردستان بەتەواوی پابەند بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری ئازادی میدیادا.