به‌ ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌لاق نوێترین به‌رهه‌می به‌ ناوی (بێ په‌نایان) بڵاوكرده‌وه‌

هونه‌رمه‌ندی دووره‌ وڵات ، گۆرانیبێژ كاروان حه‌مید حه‌لاق  نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ ناوی (بێ په‌نایان) بڵاوكرده‌وه‌،كه‌ پرۆژه‌یه‌كی خێر خوازییه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی  گۆرانیبێژ كاروان حه‌لاق راگه‌یاند" كاری (بێ په‌نایان) سێ یه‌مین كارمه‌ له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆم به‌رهه‌می ده‌هێنم ، كاره‌كه‌ زه‌حمه‌تی زۆری كێشا چونكه‌ نزیكه‌ی 5 مانگ تێكه‌ڵی ئه‌و كه‌سانه‌ بووم كه‌ بێماڵ و حاڵن ،پێشتریش ئاماژه‌م پێی كردوه‌ كه‌ ئه‌م كارانه‌ هه‌موو بووجه‌ و تێچوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆمه‌".

 هه‌روه‌ها گوتی" به‌خۆش حاڵییه‌وه‌ توانیمان له‌رێگه‌ی ئه‌م كاره‌مان بڕی( 5) ملیۆن دینار به‌به‌خشین به‌ (ره‌شۆ زیره‌ك) كه‌ ژنیارێكه‌ له‌ كوردستان ده‌ژیت ، باری گوزرانی باش نییه‌ به‌ قاپ شۆرین و به‌ ڕه‌زیلی كردنی ماڵ و مناڵ هاتۆته‌ به‌رهه‌م ،دڵنیا بن به‌رده‌وام ده‌بم له‌م جۆره‌ كارانه‌ هه‌رگیزیش كۆڵناده‌م ،باهه‌نگاوه‌كانم له‌سه‌رخۆ بن گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر پێی خۆم وه‌ستاوم به‌ هیوام به‌ دڵی هه‌مو لایه‌ك بێت ".  

 له‌ كۆتاییدا له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌لاق  گوتی" هونه‌ركاتێك به‌ ویژدانه‌وه‌ به‌كارهات ده‌بێته‌ خۆش گوزه‌رانی ده‌بێته‌ مایه‌ی دڵخۆش كردنی خه‌ڵكانێك كه‌ شایه‌نی دڵخۆشین هه‌مو كارێكی خێر خوازی ئاسوده‌بونی هه‌میشه‌ییت پێ ده‌به‌خشێ و ماندوبونت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره‌ له‌ لایه‌ن به‌نده‌ ، سه‌رچاوه‌ی گرت به‌ پێویستمان زانی كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی كه‌می هه‌ژاران بكه‌ین و له‌ ڕێی هونه‌ره‌وه‌ ژیانێكی باشتری بۆ بڕه‌خسێنین تێچووی ئه‌م كاره‌ش هه‌مووی له‌ سه‌ر ئه‌ستۆی خۆم بووه‌".  

گۆرانی (بێ په‌نایان)  تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن (پشتیوان حه‌مید حه‌لاق)ه‌وه‌ نووسراوه‌، ئاوازی له‌لایه‌ن عه‌دنان شه‌ویاره‌وه‌ دانراوه‌،كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر (باڤل سه‌رهه‌نگ) بۆكراوه‌ له‌ ستۆدیۆی (یاد میدیا) تۆماركراوه‌.

شایانی باسه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌دا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ژنیاری بیانی ، به‌ ئامێری جیاواز به‌شدارن،خودی هونه‌رمه‌ندیش  جگه‌ له‌ ووتنی گۆرانییه‌كه‌،وه‌كو ژنیار به‌ ئامێرێكی خۆماڵیش به‌شداره‌.

ئا- كامران