له‌بری ڤاكسینی ڤایزه‌ر ده‌رزی ئاو به‌ 1000 دۆلار فرۆشراوه‌

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال، كۆمپانیای ڤایزه‌ر له‌مه‌كسیك و پۆڵه‌ندا چه‌ند ڤاكسینێكی ساخته‌ كراوی خۆی ئاشكرا كردووه‌.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌ پۆلیس له‌ ویلایه‌تی نۆیفۆ لیۆن-ی مه‌كسیك دوای پشكنینی نۆرینگه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و نۆرینگه‌یه‌ ڤاكسینی ڤایزه‌ری ساخته‌كردووه‌و ده‌ر‌زی ئاوی بۆ كوتانی  80 هاووڵاتی به‌كار هێناوه‌و بۆ هه‌ر كوتانێكیش بڕی 1000 دۆلاری وه‌رگرتووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ وڵاتی پۆڵه‌ندا ده‌سه‌ڵاتداران له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك ڤاكیسنی ساخته‌یان دۆزیوه‌وته‌وه‌ و كۆمپانیای ڤایزه‌ریش تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كان كردووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و ڤاكسینانه‌ ساخته‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار