به‌هۆی سه‌خته‌كارییه‌وه‌ عێراق مووچەى ملیۆنێک و 200 هەزار خانەنشینی راگرت

دەستەی خانەنشینی عێراق رایگه‌یاند: زیاتر لە (45) هەزار موچەی خانەنشینی بەهۆی ساختەکارییەوە هەڵوەشێنراونەتەوە.

ئەیاد جبوری، سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، ده‌سته‌كه‌ی، نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار موچەی خانەنشینی بەهۆی گرفتی جیاوازەوە ڕاگیراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ زیاتر لە 45 هەزار موچەی خانەنشینی دیکەش بەهۆی ساختەکارییەوە هەڵوەشێنراوەتەوە.

ئەیاد جبوری دڵنیایی دەداتە خانەنشینان و رایگه‌یاند: لەبودجەی 2021دا مووچەی خانەنشینان مسۆگەرکراوە و هیچ بڕە پارەیەکیان لێ نابڕدرێت.