Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:30

ڕاگەیێندراوێک لەپارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌

ئەو جۆرە ڕەفتارە ناشایستە و دوور لەبەها ئەخلاقییە دوورە لە ئاکار و ڕەوشتی خەڵکی شاری هەولێر
کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕاگه‌ێندراوێكی له‌باره‌ی فڕێدانی په‌ڕه‌كانی قورئانى پیرۆز له‌ شه‌قامێكی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆیەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وەک سوکایەتیکردن بەپیرۆزییەکانی خەڵک، لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆز بە دڕێندراوی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دڵنییا دەکەینەوە، دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپردراون لەزووترین کاتدا ئەنجامدەرانی ئەو تاوان و ڕەفتارە ناشایستەیە کە ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی و فیتنەگێڕییە لەشارەکەمان دەدۆزرێنەوە و بەسزایی یاسایی خۆیان دەگەن.

ڕاشیگه‌یاند: ئەو جۆرە ڕەفتارە ناشایستە و دوور لەبەها ئەخلاقییە، دوورە لە ئاکار و ڕەوشتی خەڵکی شاری هەولێر و بەهیچ شێوەیەک قابیلی قەبووڵکردن نییە و هەر كەس و لایەنێك لە پشت ئەنجامدانی بێت بە سزای خۆیان دەگەن.

ئومێد خۆشناو

پارێزگاری هه‌ولێر

2021.4.23

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.