یەکێتی زانایان: بێ رێزی و سوکایەتی بەرامبەر قورئانی پیرۆز بەتوندی ئیدانە دەکەین و ئەرکی دەزگا ئەمنیەکانە بکەران ئاشکرا بکات

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: شەوی رابردوو ۲۲ی٤ی۲٠۲۱ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو دیمەنەیەمان بینی، کە دەستێکی تێکدەرو گێرەشێوێن لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆزیان بەدڕاوی بە شەقامێکی هەولێردا بڵاو کردەوە.

ڕاشیگه‌یاند: ئەو جۆرە کارانە بەتوندی ئیدانەو شەرمەزار دەکەین و بەدڵنیایی ئەو هەوڵە ترسنۆکەیە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و لەهەولێری پایتەخت، کاری کەسانی نەفس نزم و قین لەدڵە بەرامبەر رەوشی دینداری و پێکەوەژیان لە کوردستان، ئامانجیانە ئارامی شار بشێوێنن و هەستی موسڵمانان بریندار بکەن.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هەر لێرەوە داوا لە دەزگا ئەمنیەکان دەکەین بە زوویی هەوڵبدەن ئەو کەسانە ئاشکرا بکەن و لەرێی دادگا بە سزایی یاساییان بگەیێنن.

 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

۲۳ی٤ی۲٠۲۱