توركیا قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی راگەیەند


حکومەتى تورکیا قەدەغەى هاتوچۆى تەواوى لە سەرتاسەرى وڵات بۆ ماوەى سێ هەفتە راگەیاند.

بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژه‌ی ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا لە توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ هه‌فته‌
 قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی رابگەیەنرێت.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: خوێندنی ڕاسته‌وخۆ له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌بێ جیاوازی راده‌گیرێن و تاقیكردنه‌وه‌كانیش دواده‌خرێن، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌و رێكارانه‌، خۆپارێزی و به‌رگرتنه‌ له‌ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، لەرۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە رێككه‌وتی 29/4/2021  ده‌ست پێ ده‌كات تاوەكو رۆژی دووشەممە 17-5-2021، قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی دەبێت لەسەرانسەری توركیا.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاویکردەوە، تائێستا لە وڵاته‌كه‌ی 4.629.969 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 38.358 کەس بەهۆی په‌تاكه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.