نرخی نه‌وت به‌رزبۆوه‌

نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردوو به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 66 دۆلارو 12 سه‌نت.

به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ له‌ ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌، ئه‌مڕۆ له‌كاتژمێر  10:15  خووله‌كی به‌یانی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردوو گه‌یشته‌ 66 دۆلار و 12 سه‌نت.

هاوكات نرخی به‌رملێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به‌ 63 دۆلار و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.