چیرۆك نووس خه‌بات ڕه‌سووڵی چیرۆكه‌ نه‌نووسراوه‌كانی قاڕنێي بڵاوكرده‌وه‌

چیرۆك نووس خه‌بات ڕه‌سووڵی (چیرۆكه‌ نه‌نووسراوه‌كانی قاڕنێ) بڵاوكرده‌وه‌،كه‌ 27 چیرۆك له‌ خۆ ده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌كانی چیرۆكه‌كان ، له‌ نێوه‌ رووداوه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا كوردی هه‌ڵێنجراون، ناوی كتێبه‌ (چیرۆكه‌ نه‌نووسراوه‌كانی قاڕنی) به‌ ناوی یه‌كێك له‌ چیرۆكه‌كان كراوه‌،له‌ دووتۆیی 142 لاپه‌ره‌ له‌ سوێد له‌لایه‌ن وه‌شنگه‌ی كتێبی ئه‌رزان چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كۆی چیرۆكه‌كان له‌ 27 چیرۆك پێك هاتوون.

قاڕانی گوندێكه‌ سه‌ر به‌شاری نه‌غه‌ده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ ، كه‌دانیشتووانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵكوژ كراون.

شایانی باسه‌ نووسه‌ر خه‌بات ڕه‌سووڵی له‌دایكبووی 1980ی شاری بۆكانه‌ و پێشتر كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌كانی ساڵه‌ شه‌رابییه‌كان (2006)، واران (2014)و چه‌مه‌دانی به‌تاڵ (2018) چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و به‌شێك له‌م چیرۆكانه‌ وه‌رگێڕدراونه‌ته‌ سه‌ر زمانی نۆروێژی ، له‌ بواری وه‌رگێڕانیشدا نۆڤلێتی (گاوخونی) له‌ نووسینی جه‌عفه‌ر موده‌ڕێس سادقی نووسه‌ری ئێرانیی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و ساڵی 2008 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی له‌ هه‌ولێر چاپی كردووه‌.

ئا- كامران