به‌هۆی دابه‌زینی به‌های دۆلار نرخی زێر به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد 

ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ ، نرخی زێر له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بانكی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا  بریاریدا كه‌ نرخی سوودی بانكی به‌ نزمی بمێنێته‌وه‌ . 

ئه‌مڕۆ نرخی زێر به‌ رێژه‌ی سفر پۆینت دوو به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك به‌ 1784 دۆلار مامه‌له‌ی پێوه‌كرا .

جگه‌ له‌ زێر كانزاكانی دیكه‌ش به‌ رێژه‌ی جۆراوجۆر گۆرانكاری به‌سه‌ر نرخه‌كانیاندا هات و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كى زیوو به‌ 26 دۆلار مامه‌له‌ی پێوه‌كرا وه‌ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك بلادیۆم به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا سفر و پۆینت حه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و به‌ 2948 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا .