توركیا سێیه‌مین وڵاتی جیهانه‌ تێیادا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر نووسه‌ر و روشنبیر به‌ند كراون

یه‌كێتی جیهانی نووسه‌ران سه‌ربه‌ ناوه‌ندی په‌نی جیهانی راپۆرتی خۆی له‌ باره‌ی دۆخی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران بۆ ساڵی 2020 بڵاو كرده‌وه‌.

له‌و راپۆرته‌دا یه‌كێتی جیهانی نووسه‌ران باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ساڵی 2020 بۆ رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران ساڵێكی باش نه‌بووه‌ و له‌و ساڵه‌دا له‌ سێ وڵاتی جیهان ژماره‌یه‌كی زۆر نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و روشنبیر زیندانی كراون.

له‌ به‌رده‌وامی راپۆرته‌كدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2020دا له‌ رووی زیندانی كردنی نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و روشنبیره‌كاندا چین پله‌ی یه‌كه‌می هه‌بووه‌ و له‌ دوای چین، سعوودییه‌یش پله‌ی دووه‌م و توركیایش پله‌ی سێیه‌می هه‌بووه‌.

له‌ ساڵی 2020دا له‌ چین 81 و سعوودییه‌ 32 و له‌ توركیایش 25 نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و روشنبیر زیندانی كراون.

ئه‌رده‌لان گۆران