16 په‌نابه‌ر له‌ده‌ریای ئیجه‌ رزگاركران


ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران له‌راگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: كه‌ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی دەریاوانی لە دەریای ئیجە توانییان 11 کەس رزگار بکەن کە بە نایاسای نێردرابوونەوە لەلایەن یۆنانەوە.

رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: لە هەڵمەتێکی دیکەدا، 5 پەنابەری دیکە توانرا ڕزگار بکرێن لە ناوچەی ئایڤاجیک لە چەناکەلێ کە بە هەمان شێوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە. 

 لوتكه‌ راشیگه‌یاندووه‌:  بەهۆی ئەم کارانەشەوە تورکیا یۆنان تاوانبار دەکات بۆ کەمتەرخەمی کردن و پشتگوێخستنی مافی پەنابەرەکان وهێرشکردن بۆ سەر یاسای جیهانی تایبەت بە مافی مرۆڤ.

 

شوان عه‌زیز